پارێزگاری سلێمانی په‌یامێك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژارن و ڕاپرسی ده‌كات و داواده‌كات، هاوڵاتیان بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆمسیۆن پابه‌ند ئه‌و ڕێنماییانه بێت كه خۆی ده‌ریكردوه.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌دوای ده‌نگدانی ڕایگەیاند "ئه‌ركمانه بچینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆمان بده‌ین بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته، ده‌نگدان بۆ هه‌ریه‌كێك به‌واتای سه‌لماندنی ئیراده‌یه له‌م وڵاته‌دا".
سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌كه‌ش له‌سلێمانی د.هه‌ڤاڵ جه‌ختیكرده‌وه، "تائێستا پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌چوارچێوه‌ی ڕێكارو ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئومێد ده‌كه‌ین هه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامبێت".
ته‌ئكیدیكرده‌وه، "وه‌كو لیژنه‌ی باڵای ئارامی سلێمانی پشتیوانی هه‌موو ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆن ده‌كه‌ین و پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین، ئه‌وه‌ی ده‌بێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا سه‌ربكه‌وێت، خه‌ڵك و خاكی نیشتیمانه پێش هه‌ر قه‌واره‌و كاندیدێك".
ئه‌وه‌شی وت "ده‌بێت ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كۆمسیۆن ده‌ریكردوه به‌وردی جێبه‌جێیان بكات، نابێت له‌شوێنێك جێبه‌جێ بكرێت و له‌شوێنێكی دیكه‌ش نه‌كرێت، نابێت ده‌ست شل بكات".