كوڕانی نەوشیروان موستەفا رێكخه‌ری کۆچکردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکەن رایانگه‌یاند كه تا زیاتر خه‌ڵك به‌شداری ده‌نگدان بكات ساخته‌كاری كه‌متر ده‌بێته‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان چیا نه‌وشیروان مسته‌فا و نما نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له شاری سلێمانی, ده‌نگیان دا
له لێدوانێكدن بۆ كه‌ناڵی knnی زمانحاڵی بزووتنەوەکە چیا نه‌وشیروان مسته‌فا ڕایگەیاند هه‌تا خه‌ڵك زیاتر بچێت بۆ ده‌نگدان رێگاكانی ساخته‌كاری كه‌متر ده‌بێته‌وه، وتیشی "داوا له هاوڵاتیان خۆشه‌ویست ده‌كه‌م به گوڕوتینه‌وه به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن و ویژیدانی خۆیان ئاسووده بكه‌ن".