وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات، "سپی میدیا"ش وادەی دەستپێكی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكی تایبەتی وەزارەتی داراییەوە دەست "سپی میدیا" كەوتووە بڕیاربووە ڕۆژی 5ی هەر مانگێك مووچە دابەش بكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی 5ی ئەم ماتنگە دەكەوێتە ڕۆژی هەینیەوە دابەشكردنی مووچەش دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە دەستپێدەكات و یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە و دواتر پەروەردە دەبێت.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، لەئێستادا گەنجینەكان دەستیان بەئامادەكاری بۆ دەستپێكردنی موچەی مانگی 7ی فەرمانبەران كردوە، چاوەڕوانی ئەوەن لەدابەشكردنی موچە ئاگادار بكرێنەوە بۆ ئەوەی دەست بەدابەشكردنی بكەن.