وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مساڵ زانكۆی ئه‌زهه‌ری میسری له‌ناو لیستی ئه‌و زانكۆیانه لابردوه كه خوێندكارانی هه‌رێم بڕوانامه‌ی باڵای لێوه‌رده‌گرن، به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش ڕوونکردنەوە دەدات.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌كاونتی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاشكرایكردوه، "وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم ئه‌مساڵ زانكۆی ئه‌زهه‌ری (میسر)ی له‌ناو لیستی ئه‌و زانكۆیانه لابردوه كه قوتابیانی هه‌رێم بڕوانامه‌ی باڵای لێوه‌رده‌گرن".
هەروەها دەڵێت "به‌مانایه‌كی تر له‌مڕۆ به‌دواوه هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له‌زانكۆی ئه‌زهه‌ر درێژه به‌خوێندنی باڵا بدات، ئه‌وا له‌كاتی ته‌واوكردنی خوێندن و وه‌رگرتنی بڕوانامه له‌و زانكۆیه له‌هه‌رێم، بڕوانامه‌كه‌ی دانی پێدانانرێت و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆی په‌سه‌ند (تصدیق) ناكات".
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "به‌سه‌دان كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆی ئه‌زهه‌رن و حاڵی حازریش زیاتر له 200 خوێندكار بۆ وه‌رگرتنی بروانامه‌ی باڵا له‌كۆلێژه‌كانی ئه‌و زانكۆیه ده‌خوێنن و له‌هه‌رێم په‌یمانگه‌ی ئه‌زهه‌ر ساڵانێكه كراوه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی خوێندكارانی ئه‌و په‌یمانگه‌یه له‌زانكۆی ئه‌زهه‌ر به‌كالۆریوس ده‌خوێنن و درێژه به‌خوێندن ده‌ده‌ن".