سۆران...کرێی ئەمپێڕی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان دیاریکرا

عەبدولقادر ئیسماعیل، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی سۆران ڕایگەیاند، لیژنەی مۆلیدە ئەھلییەکان لە قایمقامیەتی سۆران،

نرخی  پێدانی ئەمپێری کارەبا بە ھاووڵاتییانی سۆران بە 41 دینار دیاری کرد و بەمەش بۆ ھەر ئەمپێرێک کارەبا بۆ مانگـیک 12 هەزار و 500 دینار لە ھاووڵاتییان وەردەگیرێت.

عەبدولقادر ئیسماعیل هەروەها رایگەیاند، دیاریکردنی ئەم نرخە بەپێی بڕی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان خەملێندراوە.




AM:09:11:05/10/2018