نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش بە هاوبەشی لەگەڵ دینس ماکوێگا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا.
ئەمڕۆ هەینی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، پەیمانگەی نەرویجی خەڵاتەکانی نۆبڵ لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لە مەراسیمێکدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئەمساڵی بەخشییە نادیە موراد و دێنیس موکوێگی بە هاوبەشی.
پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێدانی خەڵاتەکە بە نادیە موراد و دێنیس موکوێگی بەهۆی هەوڵەکانیانەوە بووە بۆ کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی توندوتیژی سێکسی وەک چەک و پێکدادانی چەکداری.
نادیە موراد باسی تەها لەدایکبووی ١٩٩٣، کچەچالاکوانی ئێزیدییە کەلەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لەئابی ٢٠١٤ ڕفێندرابوو. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ حکوومەتی عێراق نادییەی پاڵاوت بۆ خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی. لەدوای ڕزگاربوونی لەدەست دەوڵەتی ئیسلامی، ناوبراو بانگێشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا و لەوێ باروودۆخی ئێزدییەکانی ڕوونکردەوە، هەروەها لەلایەن چەندین کەسایەتی دەوڵەتان و سەرۆکوڵاتانی دیداری لەگەڵکرا.