بەریتانیا...کچە کوردێک بە چەقۆ کوژرا

کچە کوردێکی باشووری کوردستان لە بەریتانیا بە چەقۆ کوژرا.

ئەمڕۆ شەممە 6ی ئۆتۆبەری 2018، پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاندووە، لاشەی ئاڤان نەجمەینی تەمەن 32 ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی فێنتۆن، دۆزراوەتەوە.

میدیا لۆکاڵییەکانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن، کە سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئاڤان نەجمەدین بە چەقۆ، دەستگیر کراون.



AM:11:24:06/10/2018