ئەردۆغان لەسەر کوژرانی هەشت سەربازی تورک بەڵێنیدا كۆتایی به‌ په‌كه‌كه‌ بهێنێت

سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کوژرانی هەشت سەربازی سوپای تورکیا لە شاری باتمان-ی باکوری کوردستان، بەڵێنی لەناوبردنی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)دەدات لە ناوچەکانی قەندیل و شەنگال. 

ئەمڕۆ شەممە ٦ی تشرینی یەکەم رەجەم تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانی وتارێکدا، کە لە کۆبوونەوەیەکی پارتی داد و گەشەپێدان(ئاکەپە) لە ئەنقەرە پێشکەشی کرد رایگەیاند، "با پەکەکە بزانێت، لە برى هەشت سەربازی کوژراومان 800 چەکداریان باجەکەی دەدەن."
 هەر لە میانی وتارەکەیدا ئەردۆغان ئەوەشی وت "لە هەموو شوێنێک بەدوای پەکەکەدا ده‌گەڕێین لە قەندیل و شەنگال و له‌ناویان ده‌به‌ین، ئه‌وان هێزی ئه‌وه‌یان نییه‌ ئارامی و تورکیا تێك بده‌ن".

ئەم وتانەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراودلە ناوچەی باتمان-  باکوری کوردستان هەشت سەربازی سوپای تورکیا بەدەستی گەریلاکانی پەکەکە کوژران.




PM:09:06:06/10/2018