ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ ی تشرینی یەکەم دەستکرا بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی کوردستان و سەرەتاش لەوەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێکرا.
بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەمڕۆ مووچەی مانگی حەوتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بەوەزارەتی ناوبراو دابەشکراو لە رۆژانی داهاتوودا مووچەی هێزەکانی ٨٠ و ٧٠ هێزی پێشمەرگە دەدرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانە دوای تەواوبوونی وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەدرێت.