دژە تیرۆر تۆڕێکی " مەترسیدار " دەستگیر دەکات

دژە تیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی تۆڕێکی گەورە و مەترسیداری بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان ڕاگەیاند.
 
پەیجی فەرمیی دژە تیرۆری کوردستان سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕای گەیاند،" به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتیی دژه‌ تیرۆر، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ رێكخراوی تیرۆریستیی "داعش"، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی دادوه‌ر، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوودا‌، له ‌رێكه‌وتی 6-10-2018، توانیویانە تۆڕێكی گه‌وره‌ی سه‌ره‌كی سه‌رچاوه‌ی دارایی رێكخراوی تیرۆریستیی "داعش" ده‌ستگیر بكات كه‌ له‌ عێراق و سووریا كاریان ده‌كرد".
 
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌ تیرۆر، دڵنیایی داوەتە هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان کە هه‌موو جموجوڵێكی تیرۆریستان و ئەوانەشی كه‌ هاوكارییان ده‌كه‌ن، له‌ژێر چاودێری ورد دایه‌ و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.






PM:09:34:09/10/2018