ئەوقاف وتاری ئەمڕۆی هەینی دیاریکرد

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم وتاری هەینی تەنها بۆ یەك بابەت تەرخان دەكات.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی داوای كردووە مامۆستایانی ئایینی وتارەكەیان تەرخان بكەن بۆ "دروست كردنی قوتابخانە و نۆژەن كردنەوەی بۆ ڕۆڵەكانی دواڕۆژ” وەك كارێكی، كە خێرەكەی نەبڕاوەیە.

داواش لە مامۆستایانی ئایینی دەكات "هاونیشتمانیان هان بدەن بەتایبەتی خێرخوازان بۆ هەڵمەتی دروست كردنی قوتابخانە و نۆژەن كردنەوەیان”.



AM:10:09:12/10/2018