بافڵ تاڵەبانی: NRT خەتەرە

بەرپرسی نوسینگەی بەغدای ئێن ئاڕ تی ڕەتی دەکاتەوە بافڵ تاڵەبانی پاڵی پێوەنابێت و توڕە بووبێ و دەڵێت پێی وتم "من تۆم خۆش دەویی بەڵام کەناڵەکەت نا".

ئومێد محەمەد، بەرپرسی نوسینگەی بەغدای ئێن ئاڕ تی دەڵێت "لە ئیوارەوە چەن ھاوڕییەک تیلیان کردوە کە بۆچی پاڤل تالەبانی لیدوانی بۆ من نەدا و بەڵکو پاڵی پیوە ناوم و گوایە تورە بووە ..؟؟حەتمەن لە کەنالیکی دیکە بە شیوەی ڕاستەوخۆ بینیویانە کە من چەن جاریک داوای لیدەکەم کە لیدوان بدات ئەو ھەر رازی نیە..؟ جاری با پیتان بڵیم چی ڕویدا..؟؟من ٤ جار داوای لیدوانم کرد ئەو بەردەوام دوو رستەی دەوتەوە ئەویش ئامانە بوون (من تۆم خۆش دەویی بەڵام کەناڵەکەت نا ...بابە کەناڵەکەت خەتەرە من لیدوان نادەم...من عاجزم لە ئیوە دەبیت ئاشتم بکەنەوە چونکە کەنالەکان دیکە ئاشتمیان کردۆتەوە)"

دەشڵیت "ئەو نە پاڵی دەنا وەک ئەوەی ئەو برادەرانە تییگەیشتوون ....نە بە تورەیەوە ئەو قسانەی دەکرد....بەڵکو زۆر بە پیچەوانەوە دڵخۆش و ڕوخۆش دیاربوو....زۆرش بە شیوەیەکی سیاسیانە و مراوەغەی سیاسی قسەکانی دەکرد، جا رۆژی ھەڵبژاردنەکە سەرۆک کۆمارش پێم ووت با دوو فۆتۆت بگرم....وتی تۆ زۆر خەتەری ...فۆتۆکان بگرە بەڵام بڵاوی نەکەیتەوە تو شەرەف تەنھا با ئەرشیف بیت لای خۆت"

ئومێد محەمەد نوسیویەتی ئەمرۆش ووتی وەرە با پیکەوە فۆتۆیەک بگرین و مایکەکەشتم بەری با من لیدوانت لیوەرگرم....دوای فۆتۆکە وامزانی دڵی باشبووە پێم ووت دەی ئەوچا وەرە با لیدوانیکت لیوەرگرم ....ووتی نا نا موستەحیلە دەبیت دڵم باشبیت بە تەواوی ئینجا.



AM:10:43:12/10/2018