بومەلەرزەیەك سلێمانی‌ هەژاند

بومەلەرزەیەك سلێمانی‌ و دەوروبەری‌ هەژاند و بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیی كەشناسی‌ و بومەلەرزەزانیی هەرێمیش زانیاری‌ لەوبارەیەوە ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی‌ دەست "سپی میدیا" كەوتوە ئاماژە كراوە بەوەی‌، "لەكاتژمێر 6:16 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 17ی 10ی 2018، بومەلەرزەیەك بەگوڕی (4.5) پلە بەپێوەری‌ ڕێختەر لەدوری 152 كیلۆمەتر لەداتا سەنتەری چیای ئەزمەڕ لەپارێزگای سلێمانی و لەدوری 18 كیلۆمەتر لەباكوری ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقین تۆماركراوە".

لەو ڕاگەیەنراوەدا ئەوەش ئاشكراكراوە، لەچەند ناوچەیەكی هەرێم هەست بەو بومەلەرزەیە كراوە.



AM:09:30:17/10/2018