ئەمڕۆ چوارشەممە 17 ی ئۆكتۆبەری 2018 لە سنووری شارۆچكەی تەقتەق، مێرمنداڵێك بە هۆكاری نادیار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو هاووڵاتییە ناوی (ع،ع) تەمەن 16 ساڵە و ئەمڕۆ "لە دەشتی "كەپنەك"ی سنووری تەقتەق كە بۆ كاری ئاژەڵداری ڕوویان تێكردووە، بە چەكی جۆری تاپڕ خۆی كوشتووە".
لە ئێستادا بەگوێرەی زانیاریەكان تەرمەكەی بەمەستی توێكاریی ڕەوانەی پزیشكی داوەری كراوە و لایەنی پەیوەندیداریش دەستی بە لێكوڵینەوە كردووە.