عەلوەی سلێمانی داوای هەڵوێست وەرگرتن دەکات

عەلوەی سلێمانی بەمەبەستی هەڵوێست وەرگرتن و دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبڕیارەكانی هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و دارایی لەڕۆژی چوارشەممەوە دەرگا دادەخات و داواشدەكات، عەلوەی ناوچەكانی تری هەرێمیش هەڵوێست وەربگرن.

بەگوێرەی نوسراوێكی عەلوەی سلێمانی كە واژۆی (سەروەر عەلی) سەرۆكی سەندیكای عەلوەی سلێمانی لەسەرەو وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، لەڕۆژی 24ی 10-2018ەوە عەلوەی سلێمانی دادەخرێت، بەهۆی بڕیارەكانی هەردوو وەزارەتی دارایی و كشتوكاڵ، كە بەبێ هیچ دیراسەو لێكۆڵنەوەیەك بڕیار لەبارەی زیادكردنی باج لەسەر هاوڵاتیان دەردەكەن، بەناوی بەرهەمی ناوخۆ.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، داوامان لەعەلوەی هەولێر، كەلار، دهۆك، زاخۆ، هەڵەبجە هەیە، بەسە ئەم بێڕێزیە قبوڵ نەكەن و عەلوە دابخەن.



PM:04:25:22/10/2018