‌هەڵەبجە...كێشەی بێئاوی چارەسەركرا

فەرمانگەی ئاوی هەڵەبجە دانانی وەرگرێكی كاتی بۆ پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت و ئاشكرای دەكات ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشكردنی ئاو لەپارێزگاكە دەستپێدەكاتەوە

لەڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە فەرمانگەی ئاوی هەڵەبجە  سەرجەم دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار دەكاتەوە كە ئەمڕۆ چوارشەمە بەرواری 24 /10 دابەشكردنی ئاو دەست پێ دەكاتەوە و ئاو دەگات بەھاولاتیان.

لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتوە:  كۆمپانیای سانگ یۆنك كەجێبەجێكاری پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجەیە بە شەوو رۆژ كاركردن لەم چەند رۆژەی رابردوو ،توانیان وەرگرێكی كاتی بۆ پرۆژەكە دابنێن بۆ پێدانی ئاو.

ئاماژە بەوەشدەكەن كۆمپانیاكە بەردەوامن لەسەر تەواو كرنی كاری دانانی  وەرگری ھەمیشەییە كە بەوەش كێشەی كەمی ئاو نامێنێت و بەرەچاو كردنی كەش و ھەواو بەردانەوەی ئاو لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران كە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر كارەكە، دەبێت.




AM:09:26:24/10/2018