ڕاپەڕین... دەرچوانی كۆلێژێ پەرستاری خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

دانەمەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشكیەكان ناڕەزایی دەڤەری ڕاپەڕینیشی لێكەوتەوە و خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەرچوانی كۆلێژێ پەرستاری زانكۆی ڕاپەڕین خوێندكارانی ئەو بەشە دژی بریارێكی ئەنجومەنی وەزیران كە بریاریداوە "تەنها پزیشك دادەمەزرێنێت" ئەنجامدرا و دەرچوان وخوێدنكاران چونەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین.

شەهاب ئازاد، نوێنەری خوێندكاران و دەرچوانی كولێژی پەرستیاری بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند بڕیاری حكومەت بە دانەمەزراندنمان ناڕەوایە و وتیشی "گۆڕینی كۆلێژی تەندروستی كۆمەڵ لەزانكۆی پولەتەكنیكی  سلێمانی بۆ كولێژی پەرستیاری قبولچ ناكەین".

داواكاریەكانی خوێندكاران ئەوەبوو ئەوانیش وەكو دەرچوانی پزیشكی دابمەزرێن و هەروەها داوایان كرد لەچەند زانكۆیەك بەشی پەرستیاری كراوەتەوە بەپارە ئەو بەشە دابخرێت، چونكە وەك دەڵێن زۆربەیان بەنمرەیەكی بەرز وەرگیراون كە لەسەروی 90 "ناكرێت ئێمە ببینە قوربانی".

ئەمیر حەسەن




PM:01:29:24/10/2018