وادەی دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری کار بۆ ئامادەکردنی لیستی نوێی مووچەی مانگی هەشتی مووچە خۆرانی حکومەتی هەرێم دەکات و لە ٤ ی تشرینی دووەمەوە دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچە.
بەپێی زانیاریەکانی سپی کە لەسەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە وەریگرتووە، سەرەتا لەو پارەیەی نەوت کە لەوەزارەتی سامانە سروشتەییەکانی حکومەتی هەرێم دەگوێزرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و دەستە دەدرێت، دواتت لەگەڵ گەیشتنی ٣١٧ ملیار دینارەکەی حکومەتی بەغدا ئەو دوای مووچەی وەزارەتەکانی تر دەدرێن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە سەرەتا لە رۆژی ٤ تشرینی دووەمەوە مووچەی مانگی هەشتی وەزارەتی پێشمەرگەو دواتر پەروەردە دەدرێت.
PM:05:01:24/10/2018