به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی حاڵه‌كانی سه‌رپێچی له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی ده‌ستپێكردووه و هۆشداریش دەداتە ئەو کەسانەی ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوە بە توندترین سزا وەڵامیان دەدەنەوە.
له ئاگادارییه‌كدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی، ئاگاداری گشت هاوبه‌شانی كاره‌بای بازرگانی، پیشه‌سازیی، كشتوكاڵی و ماڵان ده‌كاتەوە، كه لیژنه‌كانی سه‌رپێچی و به‌دواداچوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان و ورد له‌ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان ئه‌نجامده‌دات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "هەڵمەتەکە به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستكاریكردنی پێوه‌ره‌كانی كاره‌با و هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی نایاساییە بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌باییی و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و كاره‌یان كردوه".
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و كه‌سانه ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ستكاری پێوه‌ری كاره‌با یان سه‌ر پێچییه‌كیان كردووه، له ئه‌مڕۆ وه تا 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، به په‌له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربكه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر لیژنه‌كان ئه‌و سه‌رپێچیانه بگرێت، جگه له‌سزا دارایی، تقدیر صرفیاتی ساڵانی رابردوویان بۆ ده‌كرێت و رێكاری توندی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
لەکۆتاییدا كاره‌بای سلێمانی باس لەوەشدەکات، "هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ئاگادارمان بكاته‌وه له‌بوونی سه‌رپێچی و زیاده‌ڕه‌وی بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با، به‌پێی یاسا پاداشت ده‌كرێت و ناویشی پارێزراو ده‌بێت".