کاتی کۆتایی هاتنی شەپۆلی باران بارین ئاشکرا کرا
سبەی شەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و کۆتایی بەم زریان و شەپۆلی باران بارینەی دوو رۆژی رابردوو دێت.
ماڵپەڕی https://www.accuweather.com کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشەوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سبەی شەممە ٢٧ ی تشرینی یەکەم کۆتایی بە شەپۆلی بارانبارین و لێزمەی دوو رۆژی رابردوو دێت و رۆژێکی هەتاو دەبێت.
ئەو ماڵپەڕە ئەوە دەخاتە روو کە سبەی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوەو هیچ باران نابرێت و ئاسمان دەبێت بەسایەقەو کەمێک هەور ناوبەناو دەردەکەوێت.
AM:12:32:27/10/2018