بە ڤیدیۆ.. پەرلەمانتارێکی عێراق مانگانە چەند وەردەگرێت؟

مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان و کادیری ئێستای پارتی دان بەوەدا دەنێت کە مانگانە ٣٩ ملیۆن دینار بۆ مووچەی خۆی مانگانەی پاسەوانەکانی وەردەگرێت.

یەکێک لە کەناڵە عێراقییەکان مەسعود حەیدەر پەرلەمنتاری پێشووی گۆڕان لەسەر مووچەی خۆی و مانگانەی پاسەوانەکانی و کرێ خانووگرتن بەگیردەهێنێت.

لەو چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییە، مەسعود حەیدەر دان بەوەدا دەنێت کە مانگانە ٣٩ ملیۆن دینار بۆ مووچەی خۆی و پاسەوانەکانی وەردەگرێت، هەروەها سالآنەش ٣٦ ملیۆن بۆ کرێی خانووگرتن وەردەگرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە کە لەلای خەڵکی کوردستان و عێراق ئاشکرایە کە زۆرێک لە پاسەوانەکانی پەرلەمانتاران " بن دیوارن".

 
 


PM:10:01:27/10/2018