ئه‌مڕۆ 29ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه بڕی زیاتر له 16 ته‌ن پسكیتی كرێمداری (kyc mar) له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆ له‌ناوبرا.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌روار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكان رایگه‌یاندوه که له‌لایه‌ن خاوه‌نی كۆمپانیای ژینا ئاگادار كراینه‌وه كه له كۆگاكانیدا له ناوچه‌ی هوانه برِێكی زۆر پسكیتی كرێمداری ماوه‌به‌سه‌رچوویان هه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له‌ناوببرێت.
وتیشی "پسكیته‌كه زیاتر له 4 هه‌زار كارتۆن بووه و برِه‌كه‌ی 16 ته‌ن بووه و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی چاودێری و له‌ناوبردن له شوێنی تایبه‌ت له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆ له‌ناوبراون".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ره‌رِای گه‌رِانی به‌رداوامی لیژنه‌كه، هه‌ندێك له خاوه‌نی كۆمپانیا و كۆگاكان له كاتی هه‌بوونی مه‌واد و خواردنی به‌سه‌رچوودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و دواتر له لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردن له‌ناوده‌برێن.