ئامارى رووداوه‌كانى هاتوچۆ له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا له سنورى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین و كۆیه بڵاوكرایەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30 تشرینی یەکەم،رادیۆى ترافیكى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى لە فەیسبووک ئامارى رووداوه‌كانى هاتوچۆى له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا له سنورى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین و كۆیه بڵاوكردووە، کە به‌پێى ئاماره‌كه "سێ رووداوى هاتوچۆ روویانداوه.
بەپێی ئامارەکەی هاتوچۆ، له ئه‌نجامى ئه‌و سێ رووداوه‌دا له سنورى پارێزگای سلێمانى، سێ كه‌س برینداربوون.