بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەم، تەقینەوەیەك لە رێگەی بۆمبێكی چێنراوەوە لەسەر مەزاری باوە مەحمود لە خانەقین روویدا و چەند هاوڵاتییەک بونە قوربانی
سه‌میر محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین ڕاگه‌یاندووە، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەم له كاتی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حسێن، بۆمبێك له ناو ئاپۆرای شیعه‌كاندا ته‌قیوه‌ته‌وه بەوهۆیەوە کەسێک کوژراو و ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەشی وتووە، ته‌قینه‌وه‌كه له مه‌زاری باوه مه‌حمود ڕوویداوه كه شوێنێكه شیعەکان لەبری كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حسێن له‌وێ به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
مەزاری باوە مەحمود دەکەوێتە باکوری خانەقین، ساڵانە مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن تێدا بەڕێوەدەچێت و هەزاران زیارەتکار بە پیادە لە خانەقینەوە سەردانی مەزارەكە دەكەن.