داعش دوو هاوڵاتی کورد لە دوبز دەڕفێنێت

ئاسایشی کەرکوک رایگەیاند، ئەمشەو هەینی ٢ی تشرینی دووەم داعش دوو هاوڵاتی لە گوندێکی سەر بە قەزای دوبز رفاندووە.

هۆبەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو هەینی داعش لەگوندی تەق تەقی سەربە قەزای دووبز دووهاوڵاتی ڕفاند کەبەنەتەوە کوردن لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نيسان دبل قمارة ابيض رقم أربيل ٤٨٤٤٤. 

ئاسایشی کەرکوک ناسنامەی دوو هاوڵاتیەکەی ئاشكرا کردوەو ئاماژەی بەوەکردووە، دوو هاوڵاتیەکەی کە داعش رافاندونی بە ناوەکانی "فهمي صالح مصطفى و سرحان محمد صالح".





PM:11:21:02/11/2018