جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هه‌نارده‌و هاورده‌ی سوته‌مه‌نی له نێوان ئێران و وڵاتانی تر بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
ئارام سایه خان، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکاوە بۆسەر ئێران هاورده‌و هه‌نارده‌ی سوته‌مه‌نی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك راگیراوه، به‌ڵام هاورده‌و هه‌نارده‌ی مادده‌ی خۆراكی و كه‌لوپه‌له‌كانی تر له مه‌رزه‌كه ئاساییه.
ئەو بەرپرسەی پەروێزخان ئاماژەی بەوەشکردووە ، تائێستا هیچ لایەنێکی عێراقی و ئێرانی بە فەرمی ئاگاداری نەکردوینەتەوە، كه هاورده‌و ناردنی جۆرێك له كاڵا یان مادده‌ی خۆراكی رابگیرێت، ئه‌وه‌ی كه تائێستا هه‌یه كۆمپانیاكان خۆیان سوته‌مه‌نی نانێرن و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش سوته‌مه‌نی تر نه هاورده نه هه‌نارده ناكرێت.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی دووەم قۆناخی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، کە بر وتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بێت، سەختترین سزاکانی ئەمریکا دەبێت بۆ سەر ئێران لە مێژووی خۆیدا.