دابەشكردنی موچەی چەند وەزارەتێك ڕاگەیەندرا

دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب بەردەوامە و ئەم هەفتەیە چەند وەزارەتێكی دیكەش موچە وەردەگرن.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی داراییەوە دەست "سپی میدیا" كەوتووە "سبەینێ چوارشممە موچەی وەزارەتی پەروەردە و ڕۆژی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان یەكشەممەی ھەفتەی داھاتوش موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.




PM:12:25:06/11/2018