هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند لە ئەنجامی روداوەکانی هاتوچۆ لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا زیاتر له سێ هه‌زار هاوڵاتی لە پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته قوربانی.
له راگه‌یەنرواێكدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە، له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا دوو هه‌زارو 900 هاوڵاتی به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ بریندار و كه‌مئه‌ندام بوون.
هەروەها ئەوەش خراوەتەروو، کە لە ماوەی ئەم نۆ مانگەدا 420 هاوڵاتی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لەبارەی جۆری روداوەکان هاتوچۆی هەرێم ئەوەشی وتوە، "نزیكه‌ی ٧٠%ی هۆكاری ڕووداوه‌كان تیژڕەویی و خێرا لێخوڕین و پابه‌ندنه‌بوون بووە به ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆی هه‌رێم".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هەرێم راشیگەیاند،کە به‌رنامه‌ی زیادكردنی سزا و كامێراكانی چاودێری هاتوچۆی هه‌رێمیان نییە، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت لەڕێگەی هەڵمەتی هۆشیاری و پێدانی رێنمایی زیاتر بە شۆفێران کار بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکان بكه‌ن.