وه‌زیری ته‌ندروستی حکومەتی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی سەبارەت بە دامەزراندنی کۆمپانیای نیشتیمانی ده‌رمان ئاشکرادەکات و له‌باره‌ی دامه‌زراندنیشه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌گوێره‌ی پێویستی میلاكی به‌رده‌ستمان كارمه‌ند داده‌مه‌زرێنین".
د.ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی سیمینارێك ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی ناڕێكی زگماكی له‌سلێمانی، له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاشكرایكرد، "دوای ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سه‌باره‌ت به‌ده‌رمان، هه‌وڵه‌كانمان چڕكردۆته‌وه‌و هه‌فته‌ی داهاتوش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و داواكاری گشتیی كۆده‌بینه‌وه بۆئه‌وه‌ی بڕیاره‌كان وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكه‌ین و بارودۆخی ده‌رمان به‌ره‌وه‌ی باشتر به‌رین له‌هه‌رێم".
له‌باره‌ی دامه‌زراندنیشه‌وه وتی "به‌گوێره‌ی پێویستی و میلاكی به‌رده‌ستمان خه‌ڵك داده‌مه‌زرێنین و به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له‌هه‌وڵداین و به‌دابینكردنی میلاكیش بۆمان كه‌سانی دیكه داده‌مه‌زرێنین".
ئه‌وه‌شی وت "به‌رنامه‌ی له‌جیاتی دانانمان به‌رده‌وامه‌و هه‌ركه‌سێكیش وازبهێنێت كه‌سی دیكه له‌شوێنه‌كه‌ی دادەنرێت".