حاجی کاروان پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو باسی ٤٩ ملیۆن دینارەکەی خانەنشینی پەرلەمانتاران دەکات و چەند زانیارییەک سەبارەت بە ڕای لیژنەی فەتوا لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند " ئەو 49 ملیۆنەی خانەنشینی ئیکرامی پەرلەمانتاران وەریدەگرن حەڵاڵە چونکە بەڕێگەی مەشروع وەریدەگرن و بەیاسا بۆیان دیاریکراوە، سەبارەت بەو ٤٩ ملیۆن دینارە من خۆم قسەم لەگەڵ لیژنەی فەتواکرد و پێمگوتن کە بۆ فەتوایەک دەرناکەن؟ وتیان لەبەر ئەوەی حەڵاڵە بۆیە فەتوا دەرناکەین".
ناوبراو لەلێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کاتێک لە پەرلەمان داوای کەمکردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاری کردووە پەرلەمانتارەکان پێیپێکەنیون و پێیانوتووە"کاکە تۆ دەتەوێت ڕزقمان ببڕی".
ڕاشیگەیاند "ئەو پارەیە پارەی شەش مانگ کاری وەزیفی خۆمانە، ئەگەر وەریشینەگرین لەگەندەڵی و لەملاولا خەرج دهکرێت".
دەشڵێ"من دەڵێم خۆزگە هەر نەدرایە، ئەگەر نەدرایە زۆر باشتربوو، سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیارێک دەربکات ئەو پارەیە وەرنەگیرێت، چونكه حكومهت ناتوانێت بڵێت ناتوانم بیدهم ئهوه لهدهسهڵاتی سهرۆكایهتی پهرلهمانه بڕیر دهربكات بڵێت وهرناگیرێت".
جەختیشیکردەوە " ئەو پارەی خانەنشینی پەرلەمانتارانە، حەڵاڵە چونکە ئەگەر حەرام بوایە لیژنەی "فەتوا" هەیە لەکوردستان حەرامی دەکرد هەروەها بابەتەکە بەیاسا ڕێکخراوە".
حاجی کاروان پێیوایە خەرجکردنی پارەی خانەنشینیان لەلایەن پەرلەمانتارانەوە زیاتر هەستکردنی ویژدانی پەرلەمانتارە بە ئازاری خەڵک، وتیشی " ناتوانین پەرلەمانتاری تر ناچار بکەین بڵێین دەبێت پارەکە وەرنەگری یا بیبەخشیت چونکە خۆم پەرلەمانتار دەناسم کرێچیە، قەرزارە، ئۆتۆمبێلی نیە، ماڵ و منداڵیشی هەیە ئاخر چۆن دەتوانرێت ئەوە ناچآر بکرێت، بەڵام بڵێ ناعهدالەتی تێدایە بەڵێ ئەو مووچە زۆرە ناعهدالەتی تێدایە."