وێنە.. لە هەولێر لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا گەنجێک کوژراو پێنج کەسی تریش بریندار بوون

لە شارۆچکەی کەسنەزان لە هەولێر لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لەسەر سەرچۆپی گەنجێک کوژراو پێنج کەسی تریش بریندار بوون.


هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە شارۆچکەی کەسنەزانی هەولێر بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێوە کەسێک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون". 

سپی زانیوویەتی کێشەکە سەرەتا لەسەر سەرچۆپی گرتنی شایەکەوە دەستیپێکردووە.

لە کاتێکدا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوە، وتەبێژی پۆلیس وتیشی " بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوانەی شەڕیانکردووە خزم و ناسیاوی یەکدین و لە هۆڵێکی بۆنەکانی کەسنەزان شەڕەکەیان کردووە."

کوژراوەکە کوڕێکی گەنجە، پێنج بریندارەکەش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری پزیشکدان. 




PM:08:04:09/11/2018