ئه‌مریكا دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتیانی هه‌رێمی
كوردستان و عیراق كه گه‌مارۆ ئابورییه‌كانی بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، كاریگه‌ری
له‌سه‌ریان نابێت.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی
گومركی هه‌رێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە "به‌رچاو ڕونیمان له‌سه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا
بۆسه‌ر ئێران نییه كه زیاتر چ كه‌لوپه‌لێك و بازرگانییه‌ك ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام
ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربین و قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا كردوه، ئه‌و گه‌مارۆیه
كاریگه‌رییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ده‌روازه‌كانی هه‌رێم دروستناكات".
دەشڵێت:"سزاكان زیاتر له‌چوارچێوه‌ی
وزه‌و بانك و دڵنیایی (تامینات)و گواستنه‌وه‌ی پاره ده‌بێت، ئه‌و پێداویستییانه
له‌ئێرانه‌وه ئێستاش هاورده ده‌كرێن پێداویستی خه‌ڵكن و ئه‌وه‌ش ناچێته چوارچێوه‌ی
گه‌مارۆكانه‌وه، بۆیه گۆڕانكاری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روازه‌كان دروستناكات".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومركی هه‌رێم وتوشیەتی،
"گه‌مارۆی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ببێته هۆكاری گرانبونی نرخ، به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرێن كه گرانی ڕوبه‌ڕوی هه‌رێم ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی دابه‌زینی
به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی، كه‌لوپه‌ل و خۆراكی ئێرانی
به‌نرخێكی كه‌متر ده‌گاته ده‌ست هاوڵاتیانی هه‌رێم".
دەشڵێت، "ئه‌و بازرگانیه‌ی له‌نێوان
ئێمه‌و ئێران هه‌یه بۆ پێداویستی خه‌ڵكه‌و ئه‌مریكاش ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرێت".