تورکیا لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاشەوە وەڵامی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەداتەوە

وەزیری دادی تورکیا وەڵامی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای دایەوە لەبارەی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و رایگەیاند، ئەو بڕیارە لەلایەن دادگاکانی تورکیاوە دەدرێت.

عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، "چاوەڕێین بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بگاتە دەستمان، ئەو کات دادگای تورکیا بڕیاری پێویست لەبارەی دۆسیەکەوە دەدات".

وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیاری ئازادکردن یاخود مانەوەی دەمیرتاش لە زیندان لەلایەن دادگاکانی تورکیاوە دەدرێت". 

لائخۆشییەوە پارێزەرەکەی دەمیرتاش مەحسونی کاهرەمان رایگەیاند "دوای بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، مانەوەی دەمیرتاش لە زیندان بۆ هەر کاتژمێرێک پێشێلکردنی مافی ئازادی ئەوەو ئەمڕۆش دەستبەجێ داوای ئازادکردنی دەمیرتاش پێشکەشی دادگا دەکەین".

دادگای‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ ئه‌وروپا بڕیاریدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی‌ پێشووی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان "هه‌ده‌په‌" ئازادبکرێت .





PM:02:37:20/11/2018