بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان پێشبینی دەکات سبەینێ باران و بەفر ببارێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.
بەپی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەینێ چوارشەممە 21ی تشرینی دووەم، لە سەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەبێت،
لەبارەی باران وبەفربارینەوە ئاشكراشیکردووە، سبەینێ لە ھەولێر و سلێمانی ئەگەری بارینی بەفر و باران ھەیە، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی باكووری ڕۆژھەڵاتی ھەولێر، لەگەڵ ناوچە شاخاوییەكانی ڕۆژھەڵاتی سلێمانی، لە دھۆك تەنیا ئەگەری بارانبارین ھەیە.
هاوکات ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی دووەم دەستەی پێشبینی باری كەشوهەوای عێراقیش رایگەیاند، كە لە سێ رۆژی داهاتوودا ئاسمان هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە بارانبارین دەستپێدەكاتەوە.