ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێت، مەرج نییە بەشداری بە كۆمەڵ بكەین، تەنیا ئەو دوو لایەنە لە ئەولەویەتی پارتین كە ڕۆژی یەكەم سەردانیان كردون.
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە میدیاكانی نزیک لە حزبەكەی ڕاگەیاندوە، ھەر لایەنێكی دیكە پابەندی مەرجەكان نەبێت، بەشداری لە حكوومەتدا ناكات.
لەبارەی بەشداری كردنی كۆمەڵی ئیسلامی لەكابینەی نوێی حكومەی هەرێمدا ئاماەی بەوەشکردووە، لە ئەولەویەتی ئەواندا نییە كە كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری لە حكوومەتی داهاتووی ھەرێمی كوردستاندا بكات.
ئەو بەرپرسەی پارتی جەختیشی كردەوە لە بەرنامەیاندایە سەردانی کۆمەڵ بکەن،" ئەگەر مەرجەكانی قەبوڵ كرد، ئەوا دەتوانێت بەشداری لە حكومەتدا بكات، بەڵام مەرج نییە بەشداری بە كۆمەڵ بكەین".