کەسایەتییەکی ناسراوی کوردستان کۆچی دوای کرد

مێژوو نوس و لێکۆڵەری دیاری کورد، دلتۆر محەمەد ئەمین هەورامی کۆچی دوایی کرد.

د. محەمەد ئەمین هەورامی کە بە یەکێک لە لێکۆڵەرە ناسراوەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت و خاوەنی چەندین لێکۆڵینەوەیە کۆچی دوایی کرد.

محەمەد ئەمین هەورامی یەکێک بوە لە هاوڕێ نزیکەکانی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری کۆچکردووی گۆڕان و ماوەی چەند ساڵێکە گەڕاوەتەووە هەرێمی کوردستان و بەردەوام هانی خوێندکارانی داوە و یارمەتی داون و پێشتریش ویستویەتی کە ناوەندێکی لێکۆڵینەوە دروست بکات بەڵام ڕێگری لێکراوە.




AM:11:09:23/11/2018