ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی ئەمشەو لە کەلار گەیەندرانە نەخۆشخانە بۆ 45 کەس بەرزبووەوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی کەلار بە "سپی راگەیاند، ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی کە بەهۆی بومەلەرزەکەی ئەمشەو گەیەندراونەتە نەخۆشخانە لە 15 کەسەوە بۆ 45 کەس زیادیانکردووە، کە زۆربەیان خوێندکاری داخلین و بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێوە لە ناکاو رەوشی تەندروستیان تێکچوە.
وتیشی
،"ئەو هاوڵاتیانە لهئێستاشدا ژێر چاودێریدان، کە یەکێکیان بە تەمەنەو رەوشی تەندروستی ناجێگیرە، هەروەها یەکێکی دیکەشیان قۆڵی شکاوە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "ئەو هاوڵاتیانە سەرجەمیان به هۆى حاڵهتى ترس و فشارى خوێن یان شهكرهوە ڕهوشى تهندروستییان تێكچووه و هەندێکیشیان بەگۆی دڵەراوکێ و ترسەوە لەوکاتەدا بووراونهتهو
ه".
لە کاتژمێر 7:37 دهقیقهی و 44 چركهی شهو به كاتی ههولێر بوومهلهرزهیهك به گوڕی 6.5 پله به پێوهری رێختهر و به قوڵایی 10 كیلۆمهتر له نزیك سهرپێڵی زههاو تۆمار كرا و له تهواوی ناوچهكان و پارێزگاكانی باشووری كوردستان ههستی پێكرا.
ساڵی رابردووش لە هەمان مانگدا 12-11-2017، بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند، بەهۆیەوە لە باشووری کوردستان و لە رۆژهەڵات و ئێرانیش ژمارەیەکی هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، بە سەدان کەسیش برینداربوون.