ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەت رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە لە پارێزگای دهۆک.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە میانی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای دهۆک و بەسەرکردنەوەی چەند فەرمانگەیەکی حکومی لە پارێزگاکە، ڕێباز حەملان ڕایگەیاند حکومەت پلانی کارکردنی هەیە بۆ ساڵی ٢٠١٩ لە پارێزگای دهۆک، بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان و دابینکردنی پێداویستی فەرمانگەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شێرپەنجە لە دھۆک و بۆ ئەو مەبەستەش باسی لە رێکارەکانی ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە کرد.