یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیار دەدات بە مەرجی " شەراکەتی ڕاسته‌قینه و بڕیاری هاوبه‌ش و به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش، به‌شداری كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت ده‌كات".
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ (27/11/2018) به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، به ئاماده‌بوونی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا وەک میدیای فەرمی یەکێتی باسی دەکات، دۆخی كوردستان و گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسه‌نگێنرا، به‌رده‌وامیی گفتوگۆكانی نێوان یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كانی تر بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به گرنگ زانراو له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، یه‌كێتی به شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه و بڕیاری هاوبه‌ش و به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش، به‌شداری كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت ده‌كات".
ئاماژەش بۆ ئەوە کراوە کە سه‌روه‌ت و سامانی هه‌رێم به یه‌كسانی بخرێته خزمه‌تی بوژانه‌وه‌ی زیاتری كوردستان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و په‌ره‌پێدانی بواره جیاجیاكان له خزمه‌تگوزاری، په‌روه‌رده، كشتوكاڵ، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ئارامی و ئاسایش و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری كوردستان.
هەروەها له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دۆخی سیاسی و قۆناغی نوێی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، تاوتوێكرا، یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه له‌مێژینه‌یه‌كانی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان و هێزه سیاسیه‌كانی عێراق په‌ره‌پێیده‌دات، به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ده‌ستوری و دیموكراسیه‌كانی گه‌لی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سیاسه‌تی چه‌سپاو و له‌مێژینه‌ی یه‌كێتی، له‌باره‌ی پاراستنی یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، بۆ قۆناغه‌كه و به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان به پێویستیه‌كی گرنگی قۆناغه‌كه ناوبرا.
دۆخی حزبی و رێكخراوه‌یی، ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بوو، كاروباری مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كان و چۆنێتی سازدانه‌وه‌یان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی قۆناغه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورییه‌كان تاوتوێكران و له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند بڕیارێكی گرنگ درا.
بڕیاریشدا، بۆ تاوتوێكردنی پرسه سیاسیه‌كانی كوردستان و عیراق و كاروباری حزبی، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێته‌وه.