پارتی رێگای نەدا وەفدێکی مامۆستایانی زانکۆ سەردانی رۆژئاوا بکەن

بڕیار بوو شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە مامۆستایانی زانکۆ و ڕۆژنامەنووسان و ڕووناکبیران بچنە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام لە لایەن پارتی دیموکراتی کورداستانەوە ڕێگرییان لێکرا.

ئەمڕۆ ١ کانونی یەکەم شانێکی شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و دهۆک لە دەروازەی سیمالکا لەلایەن پارتییەوە ڕێگریان لێکرا بچەن ڕۆژئاوای کوردستان.

شاندەکە کە پێکهاتبوون لە مامۆستایانی زانکۆ و ڕۆژنامەنووسان و ڕووناکبیران، ویستیان بەشداری بکەن لە کۆڕبەندی پاکتاوی ڕەگەزی و دیمۆگرافی عەفرین، کە لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژائاواوە ڕێکخرابوو.

دەسەڵاتدارانی پارتی دوای ڕاگرتنیان بۆ ماوەی شەش کاتژمێر، بە بێ هیچ پاساوێک ڕێگەیان نەدا ئەو شاندە بچەن ڕۆژائاوا و بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا بکەن.شاندەکە بە ناچاریی ئەمشەو گەڕانەوە.



PM:11:40:01/12/2018