دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، هاوردەکردنی خورما و نەمامی واشنتۆنیای قەدەغە کرد.
دەروازەی نێوەدەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ژمارە 1414 لە 4/11/2018، و نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە ژمارە 10453 لە 25/11/2018 کە بڕیاردراوە هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی خورما و نەمامی واشنتۆنیا قەدەغە بکرێت.
دەروازەی نێوەدەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە بارەی هۆکاری ئەو بڕیارەوە ڕایگەیاند، کە بە مەبەستی پێشخستنی بەرووبوومی خۆماڵی بڕیاردراوە هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی خورما و نەمامی واشنتۆنیا قەدەغە بکرێت.