ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨، تەقە لە پۆلیسێکی بەشی فریاکەوتن کرا لە شاری سلێمانی و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی کانونی یەکەم، تەقە لە پۆلیسێکی بەشی کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتن کراوە لەشاری سلێمانی و کوژراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، پۆلیسەکە ناوی ( ل.ئ.ح)بووەو لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە ئۆتۆمبێل چوونەتە تەنیشت ئۆتۆمبێلەکەی و تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە .
هەروەها زانیارییەکان باس لەوەشدەکەن ، چەند فیشەکێکیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە.