شه‌وی 4ی كانونی یه‌كه‌م له شاری شتوتگارت له ئه‌ڵمانیا، سیپان سیڤان به‌دۆ-ی كچه کوردی ئێزدیی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له‌ناو ماڵەکەی خۆی كۆتایی به ژیانی هێنا و به‌جله‌كانی خۆی، خۆی خنكاند، له ئێستاشدا پۆلیسی ئه‌و وڵاته لە لێكۆڵینه‌وه‌دان ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه.
سیداد سیڤان، برای كچه‌كه به سایتی كه‌ركوك ناو-ی رایگه‌یاند "كاتژمێر 11ی شه‌و بوو، سیپان به دایكمی وت ده‌چێته حه‌مام و سه‌ری ده‌شوات، دوای مانه‌وه‌ی به كاتژمێرێك، دایكم ده‌رگای حه‌مامه‌كه‌ی كرده‌وه و بینی خوشكه‌كه‌م به جله‌كانی خۆی خنكاندووه و گیانی له ده‌ستداوه"، ده‌شڵێت خوشكه‌كه‌ی هیچ كێشه و نیشانه‌یه‌كی خه‌مۆكی نه‌بووه، بۆیه ئه‌وانیش به رووداوه‌كه‌وه شۆك بون و نازانن بۆچی كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
خێزانه‌كه‌ی سیپان، نیشته‌جێی كۆمه‌ڵگای خانكێ بون له قه‌زای سیمێل، پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چونه ئه‌ڵمانیا، تائێستاش له‌و وڵاته درێژه به ژیان ده‌ده‌ن، ئه‌و كچه ئێزیدییه، دوو خوشك و چوار برای هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چۆته ئه‌ڵمانیا، له به‌شی پزیشكی درێژه‌ی به خوێندن داوه.
ئه‌كره‌م به‌دۆ، خاڵی سیپان دوای بیستنی روداوه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی به براكه‌یه‌وه كردووه و ده‌ڵێت "براكه‌م وتی كچه‌كه‌ی ئه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و شه‌وی رابردوو پێكه‌وه نانیان خواردووه، دواتر به دایكی وتووه ده‌چێته حه‌مام وله‌ناو حه‌مامه‌كه‌دا به‌په‌تێك خۆی خنكاندووه”.
فرسه‌ت ئه‌كره‌م، خاڵۆزای سیپانه و ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵ نزیك له یه‌كتری ژیاون، به‌ڵام چوار مانگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و به سایته‌كه‌ی راگه‌یاندووه "توشی شوك بووم چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیرم له‌وه‌نه‌كردۆته‌وه رۆژێك له رۆژان ئه‌و خۆی ده‌كوژێت، چونكه حه‌زی له ژیان و پێشكه‌وتن و خوێندن بوو"، وتیشی: ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم سیپان زۆر حه‌زی ده‌كرد بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی رازی نه‌بون، بۆیه بێ هیوا بووه له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه و به‌وه‌ش كه‌وتۆته حاڵه‌تێكی خراپی ده‌رونییه‌وه”.
فرسه‌ت ئه‌كره‌م ده‌ڵێت ته‌رمه‌كه‌ی هه‌ر له ئه‌ڵمانیا به‌خاك ده‌سپێردرێت و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی كانونی یه‌كه‌م له گونده‌كه‌ی خۆی پرسه‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، لێكۆڵینه‌وه‌ی له روداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكردووه، بۆیه هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری نه‌كراوه‌ته‌وه.
خێزانه‌كه‌ی سیپان سیڤان، به‌ر له روداوه‌كانی ئابی 2014 و هێرشه‌كانی داعش رویانكردۆته‌وه ئه‌ڵمانیا، كه له‌و روداوه‌كه هه‌زاران هاوڵاتی ئێزیدی روبه‌ڕوی كۆمه‌ڵكوژی و رفاندن بونه‌وه، زۆرینه‌ی كچان و ژنانی رفێنراو دوای رزگاربونیان له ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه، بۆ چاره‌سه‌ری ده‌رونی ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كراون.