وه‌زیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند وەزارەتی خوێندنی باڵا سیستمی بۆلۆنیا پڕۆسێسه‌ر جێبەجێدەكات.
یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگه‌یاند: ئەم سیستمە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی بەشێكی زۆری كێشەكانی خوێندنی باڵا بەتایبەتی لە گواستنەوە و هاتوچۆی خوێندكاران بۆ زانكۆ و پەیمانگەكان.
ڕاشیگەیاند "ئەم سیستمە لە 45 وڵاتی ئەوروپا و ئەمریكا جێبەجێدەكرێت، به‌ڵام تائێستا ته‌نیا لە زانكۆكانی زاخۆ و چەرمۆ جێبه‌جێده‌كرێت و له‌ماوه‌یه‌كى زۆر نزیكیشدا له سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگە حكومى و ئه‌هلییه‌كانى هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێت".
هەروەها سەڵاح رەزا، سەرۆكی زانكۆی چەرمۆ وتی سیستمه نوێییه‌كه جه‌ختدەکاتەوە له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى توانا مرۆییه‌كانى خوێندكاران له قۆناغه‌كانى به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ فێربوونى زمان و كارى پیشه‌یی خوێندكاران.
جەختیشی کردەوە: "له‌و سیستمه‌دا، چیتر خوێندكاران پێویستیان به دامه‌زراندن نابێت به‌ڵكو راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بازاڕى كار مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ده‌بنه خاوه‌نى كار".
ڕوونیشی کردووەتەوە به‌جێبه‌جێكردنى سیستمه‌كه، چیتر خوێندكاران له‌هه‌ر قۆناغێك بن له زانكۆكانى كوردستان له‌كاتى گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ر زانكۆیه‌كى دونیا، خوێندنیان نافه‌وتێت و له‌هه‌مان قۆناغ و به‌ش وه‌رده‌گیرێن، چونكه سیستمه‌كه وه‌كو یه‌كتر داڕێژراوه.