بەیانی ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی سەرجەم ئەو عەرەبانە و شوێنە دەستگێڕیانەی لابرد كە لە شەقامی سالمی سلێمانی كاردەكەن.
پەیامنێری "سپی" لە شەقامی سالمەوە ڕایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمێكی شارەوانی سلێمانی بە ئامادەبوونی هێزێكی ئەمنی سەرجەم ئەو عەرەبانە و شوێنە دەستگێڕیانەی لابرد كە لە شەقامی سالمی سلێمانی كە بە سەهۆڵەكە ناسراوە كاردەكەن.
پێشتر قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند بڕیاری لابردنی زیادەڕەویەكان دراوە و دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كاسبكارانیش لەو بڕیارە ئاگادارن و پێیان ڕاگەیەندراوە كە ئەو شوێنە زیادەڕەویانە لاببەن و بەپێچەوانەوە تیمەكانی شارەوانی هەڵدەست بە لابردنیان.
هاوكات ئەم هەفتەیە شارەوانی هەولێر سەرجەم عەرەبانە و شوێنەكانی شەقامی ئیسكانی لابرد كە زیاتر لە ١٠٠ عەرەبانە دەبوو.