وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه هێرشی سه‌ربازی ده‌كه‌ینه سه‌ر یه‌په‌گه‌و،كورده‌كان له‌ناو خه‌نده‌قه‌كانیان ده‌نێژین.
خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا لە فەرماندەیی هێزی هاوبەشی یەکگرتووی قەتەر-تورک لە دەوحەی پایتەختی قەتەر،رایگه‌یاندووه له ئێستا مه‌بج و رۆژهه‌ڵاتی فورات ماوه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.
وتیشی، ئەوان لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا لە سوریا چاوەڕوانی فرمانی هیچ دەوڵەتێکیان نەکردووە و فرمان و جێبەجێکردنیشیان لەلایەن تورکیاوە دراوە.
وەزیری بەرگری تورکیا راشیگەیاند به‌م نزیكانه هێرشی سه‌ربازی ده‌كه‌ینه سه‌ر یه‌په‌گه، كه ئه‌و ناوچانه‌ی باكوری سوریای به ده‌سته‌وه‌یه، کە ئێستا لە منبج و خۆرهەڵاتی فورات ئامادەکاریی بۆ بەرگریکردن دەکرێت و تونێل لێدەدرێت، بەڵام ئەوان سەرجەم ئەو بەربەستانە تێکدەشکێنن و كورده‌كان له‌ناو خه‌نده‌قه‌كانیان ده‌نێژن.
دوێنێ چوارشەممە وته‌بێژی كۆشكی سپی هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له سوریا راگه‌یاند، كه بڕیاربوو تا ساڵی 2021 له سوریادا بمێننه‌وه.