به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگەیاند كه‌هه‌ستاوه به‌فێڵكردن له‌هاولاَتیان به‌بیانوی جیاواز بڕێكی زۆر پاره‌ی وه‌رگرتوه و ده‌شڵێت:نزیكه‌ی 20 هاولاَتی سكالاَیان له‌سه‌ر تۆماركردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی" نێردراوه، تێیدا هاتوه:له درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌رو ماڵی هاولاَتیان و نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره دیارده‌یه‌كی دزێو و ده‌ستبڕین، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكوَڵینه‌وه و به‌پێی مادده‌ی (456) له‌یاسای سزادانی عیراقی، توانیان ڕۆژی 11/12/2018 كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن.
له‌باره‌ی ناسنامه‌ی كه‌سه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن:ناوی (ج. ع. ڕ)ه و له‌دایكبوی ساڵی 1965،"كه‌هه‌ستاوه به‌فێڵكردن له‌هاولاَتیان به‌بیانوی وه‌رگرتنی عه‌رزه، وه‌رگرتنی فیزای ئه‌وروپا، دامه‌زراندن، بڕینه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی، ڕاكێشانی ئوتومبیل به‌قیست، وه‌رگرتنی شوقه‌و خانوو بۆ هاولاَتیان، بڕێكی زۆر پاره‌ی وه‌رگرتوه به‌بیانوی مامه‌ڵه كردن بۆیان، نزیكه‌ی (20) هاولاَتی سكالاَیان له‌سه‌ر ناوبراو تۆمار كردووه، دوای لێكوَڵینه‌وه، تۆمه‌تبار ڕوبه‌ڕوی یاسا كرایه‌وه".