کەشناسی وادەی بەفر بارینی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا وادەی بەفبارینی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێکی کەشناسی، سبەىنێ دووشەممە ٢٣ی کانونی یەکەم کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەراست و نزمە پاڵەپەستۆى تورکیا کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان، و بەوهۆیەوە لە 
سنوورى پارێزگاى دهۆک باران و بەفرى زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر.

هەروەها کەشناسی باسی لەوەشکردووە، هەر بەوهۆیەوە 
پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک روو لە نزم بوونەوە دەکات و لە رۆژى سێ شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە باران بارینە کۆتاى دێت.



PM:10:08:23/12/2018