په‌روه‌رده‌ی كه‌لار بەڕوەبەرەکان له دابه‌شكردنى پاره‌ى وانه‌بێژى بۆ مانگى 11 ى 2018ى مامۆستایان ئاگادارده‌كاته‌وه.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی" نێردراوه، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه له ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌رواری 27 ى 12 ى 2018 ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار ـ به‌شی ژمێریاری بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژی بۆ مانگی 11 ی 2018".