کەشناسی: بەفر بارین بەردەوام دەبێت

کەشناسی رایگەیاند ئەمشەو بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمشەو لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو، هاوکات ئاماژەی بۆ ئەوە دەکات کە ئەم شەو باران بارینی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت تا بەیانی لە ناوچە شاخاویەکان بەتایبەت ناوچە شاخاویەکانی هەولێر و دهۆک.

کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو کە بەفر لە ناوچە شاخاویەکان و هەندێک لە قەزاو ناحیە سنوریەکان بەردەوام دەبێت.

رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو..





PM:08:42:28/12/2018